لەکاتى کردنەوەى
بۆرسەکانى تورکیا، یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر هەشت لیرەى تورکى مامەڵەى
پێوەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستى لیرەیە بەرامبەر دۆلار لە مێژوى خۆیدا.
ئەمڕۆ دوشەممە، لەکاتى
کردنەوەى بۆرسەکانى تورکیادا، لیرەى تورکى بۆ نزمترین ئاست دابەزى لە مێژویدا،
ئەوەش دواى ئەوەى یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر هەشت لیرەى تورکى مامەڵەى پێوەکرا.
بەپێى دواهەمین مامەڵەى
بەهاى دراوەکانیش لە بازاڕەکانى هەرێم، (100) لیرەى تورکى بەرامبەر (16) هەزار دینارى عێراقى مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەهۆى قەیرانە
داراییەکانى تورکیا، رۆژ بە رۆژ بەهاى لیرەى تورکى دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت
بەرامبەر دراوە بیانییەن
2359 جار خوێندراوەتەوە