پۆلیسى هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ کەسیان بە تۆمەتى
بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر لە ناو یەکێک لە گۆڕستانەکانى هەولێردا دەستگیرکردوە.
لە راگەیەنراوێکدا بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئەوەدەخاتەڕوو،
لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردوە.
راشیدەگەیەنن، تۆمەتبارەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک
ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان پێبووە و پۆلیس دەستى بەسەر
ماددەکان و کەلوپەل و ئۆتۆمبێلێکیشدا گرتوە کە بە تۆمەتبارەکان بووە.
پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان
بۆ سێ تۆمەتبارەکە کردوەتەوە و بەپێی ماددە (14)ى کەتایبەتە بە ماددە هۆشبەرەکان لە
یاسای سزادان، راگیراون.
1886 جار خوێندراوەتەوە