نرخى نەوت جارێکى دیکە دابەزینى بەخۆیەوە بینى

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 24/10/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ شەممە (24ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (79) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (39) دۆلار و (81) سەنت فرۆشراوە.

دۆخی کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە.

659 جار خوێندراوەتەوە