تەندروستی سلێمانی؛ لەبارەی درێژەدان بە خوێندن لە خوێندنگە تایبەتەکان هۆشداری دەدات

KNN : Kurdish News Network
01:38 - 23/10/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە لە بەشێک لە خوێندنگە تایبەتەکان درێژە بە خوێندن دەدرێت بەبێ رەچاوکردنی هیچ رێنماییەکی خۆپارێزی.

 

 لە نوسراوێکدا د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان، هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، "لە هەندێک لە خوێندنگە تایبەتەکان بە بێ رەچاوکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان درێژە بە خوێندن دەدرێت، تەنانەت لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی پەتای وەزری و کۆرۆناش منداڵەکان پشویان پێنادرێت و بەردەوام دەبن لە خوێندن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ داخستنی هیچ خوێندنگەیەک نین، بەڵام مەرجە خوێندگاکان مەرجە تەندروستییەکان پەیرەو بکەن، دەبێط لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی گوماناویی پەیوەندی بە دایک و باوکی منداڵەکەوە بکرێت، بۆئەوەی لەماڵەوە پشو وەربگرێت و پابەندی خۆپارێزی بێت.

2127 جار خوێندراوەتەوە