بڕیارە
نزیکەی پێنج هەزار شوێنەوار کە لە مۆزەخانەی بەریتانیا هەڵگیراون، بگەڕێنرێنەوە بۆ
عێراق.
ئەمڕۆ هەینی
(23/10/2020) مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە شاری لەندەن سەردانی
مۆزەخانەی بەریتانیای کرد.
نوسینگەی
راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، کازمی لە
مۆزەخانەی بەریتانیا زانیاری دەربارەی ئەو شوێنەوارانە وەرگرتووە کە بڕیارە
سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.
بەیاننامەکە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو شوێنەوارانە ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار دەبێت، ئەوەش بە
گەورەترین پرۆسەی هێنانەوەی شوێنەوار دادەنرێت لە ئێستادا.
579 جار خوێندراوەتەوە