مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانەکەى بۆ ژمارەیەک
وڵاتى ئەوروپا دەستپێکرد.
بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، سەرۆک وەزیرانى عێراق
بەغداى جێهشتوە و بەرەو پاریسى پایتەختى فەرەنسا بەرێکەوتوە، بڕیاریشە لەدواى فەرەنسا
سەردانى هەریەک لەبەریتانیا و ئەڵمانیا بکات.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندوە، ژمارەیەک
وەزیر و سەرۆکى دەستە سەربەخۆکان یاوەرى مستەفاکازمى دەکەن، لەمیانى
سەردانەکەشیدا لەگەڵ بەرپرسانى وڵاتانى خانەخوێ کۆدەبێتەوە و گەشەپێدانى پەیوەندى و هەماهەنگى نێوان عێراق لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بەتایبەتى لەبوارەکانى
ئەمنى وئابورى و تەندروستى، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوە و چاوپێکەوتنەکانى دەبێت.
686 جار خوێندراوەتەوە