بانكی ره‌شید پێشینه‌یه‌كی نوێی (25) ملیۆن دیناری
بۆ مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا
بانكی ره‌شید، پێدانی پێشینه‌یه‌كی (25) میلۆن
دیناری نوێی بۆ مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومه‌ییه‌كانی عێراق راگه‌یاند، كه
بڕی (15) ملیۆن دینار پێویستی به كه‌فیل نابێت، به‌ڵام بۆ سودمه‌ند بون له (25)
ملیۆن دیناره‌كه پێویستی به كه‌فیلێك هه‌یه‌كه ئه‌ویش فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت.
به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پێشینه‌كه ماوه‌ی پێنج ساڵ دیاری
كراوه، هه‌روه‌ها سودمه‌ندبو له پێشینه‌كه پێویسته خزمه‌تی به‌كه‌رتی حكومه‌ت
له یه‌ك ساڵ كه‌منتر نه‌بێت.
1602 جار خوێندراوەتەوە