عێراق و ئەمەریکا لیژنەیەکى هەمانگى بۆ دانانى خشتەى
کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق دادەنێن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق
رایدەگەیەنێت، هەریەک لە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق و بەها ئەعەرجى راوێژكاری
ئاسایشی نیشتمانی و نوێنه‌رانی به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منیی له عێراق كۆبوونە‌ته‌وه
و تاوتووێى چۆنیەتى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایان لە عێراق کردوە.
ئاماژە بەوە دەکات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌كی
ته‌كنیكی دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان
له عێراق دابنێت.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، لیژنەکە
له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئەمەریکا و عێراق دیاریکراوە کە لە مانگى
ئابى ئەمساڵ لە واشنتن بەرێوەچوو.
1179 جار خوێندراوەتەوە