فەرەنسا بارى لەناکاوى تەندروستى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 14/10/2020
جیهان
+
-

حکومەتى فەرەنسا بارى لەناکاوى تەندروستى راگەیاند ئەوەش بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبونەوەى زیاترى کۆرۆنا.

حکومەتى فەرەنسا، بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەرگرتن لێى بارى لەناکاوى تەندروستى لە وڵاتەکەى راگەیاند.

بڕیارەکەى حکومەتى فەرەنسا خۆى لەچەند رێکار و بڕیارێکى تەندروستى دەبینیتەوە کە ئاماژەن بۆ زیاتر پارێزبەندى و خۆپارستن لە ڤایرۆسەکە و رۆژى شەممەى داهاتوش دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان کە ئیمانیلۆڵ ماکرۆن رایگەیاند، هاتوچۆى ناوشارەکان لەسەرتاسەرى وڵات بۆ ماوەی یەک مانگ لە شەودا قەدەغەیە.


وڵاتى فەرەنسا بە توشبونى زیاتر لە (756) هەزار کەس، پلەى دەیەمى لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان گرتوە بۆ توشبون بە کۆرۆنا و لە ئێستاشدا لە بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپى بەتایبەت فەرەنسا و ئیستاڵیا و بەریتانیا، شەپۆلێکى دیکەى کۆرۆنا سەریهەڵداوەتەوە.

762 جار خوێندراوەتەوە