لێدوانێکى هۆشیار زێبارى دانیشتنى پەرلەمانى عێراقى پەکخست

KNN : Kurdish News Network
03:34 - 14/10/2020
عێراق
+
-

بەهۆى دروست بونى دەمەقاڵى لەنێوان پەرلەمانتارانى پارتى و پەرلەمانتارانى سەربەهێزە شیعەکان دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەران تاکاتێکى نادیار دواخرا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، دانیشتنى ئەمرۆى ئەنجومەنى نوێنەران کە بڕیاربو تێیدا پرسى بازنەکانى هەڵبژاردن یەکلایى بکرێتەوە، بەهۆى دەمەقاڵێى پەرلەمانتارانى پارتى و پەرلەمانتارانى سەربەلایەنە شیعەکان تاکاتێکى نادیار دواخرا.

بەوتەى سەرچاوەکە، حەسەن کەعبى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران داواى کردوە هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبەرامبەرلێدوانەکانى سەبارەت بەحەشدى شەعبى داواى لێبوردن بکات، ئەوەش بوەتەهۆى دروست بونى ئاڵۆزى لەنێوان پەرلەمانتارانى پارتى و پەرلەمانتارە شیعەکان، بۆیە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران کۆتایى بەدانیشتنەکە هێناوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر هۆشیار زێبارى لەچاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى دیجلە رایگەیاند، میلشیا چەکدارەکان پێیانوایە هەرێم لە ئەمەریکاوە نزیکە بۆیە هەولێریان بە ئامانجگرتوە.

4911 جار خوێندراوەتەوە