دابەزینى بەهاى تمەن ژمارەى پێوانەیى تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 10/10/2020
ئابوری
+
-

بۆ یەکمجار لە مێژودا، دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى ژمارەى پێوانەیى تۆمارکرد.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (10/10/2020) بەهاى تمەنى ئێرانى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى گەیشتە نزمترین ئاست و نرخى (100) دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر سێ ملیۆن و حەوت تمەن بوو.

ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوى جیهاندا، تمەنى ئێرانى بەو ئاستە دابەزین بەخۆوە ببینێت.

 

زانیاریەکان لە نوسینگەی (جوانی دیاری) بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان، وەرگیراوە.


15314 جار خوێندراوەتەوە