ئەوروپا؛ لە رۆژێکدا(100) هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 10/10/2020
جیهان
+
-

توشبون بەڤایرۆسى کۆرۆنا لە کیشوەرى ئەوروپا بەشێوەیەکى خێرا بەرز دەبێتەوە، و بۆیەکەمجاریش (100) هەزار حاڵەتى توشبون لە رۆژێکدا تۆمارکرا .

 

 بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز رۆژى پێنج شەممە بۆیەکەمجار (100) هەزار حاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە کیشوەرى ئەوروپا تۆمارکراوە.

 

ئاژانسى رۆیتەرز زانیارى زیاترى لە بارەى ئامارەکانى کۆرۆنا لەکیشوەرى ئەوروپا بڵاوکردوەتەوە، بەپێى ئەوئامارانەش لەماوەى هەفتەى رابردودا لەهەریەک لە وڵاتانى بەریتانیا، فەرنسا، ئیسپانیا و روسیا رۆژانە (10) هەزارحاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

 

بەپێى دواین ئامارەکانیش تائێستا(16%) کۆى توشبوانى کۆرۆنا لە کیشوەرى ئەوروپان، هەروەها (22%) ئەو کەسانەش کەبەهۆى ئەونەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە لەهەمان کیشوەر بوون، زۆرترین ژمارەى توشبوانیش لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ئەورپا بون کە ژمارەیان گەیشتوەتە(33) هەزار و(600) کەس.


510 جار خوێندراوەتەوە