لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لەئۆسلۆ رایگەیاند، براوەی
خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵی (2020) بەرنامەی خۆراکی جیهانییە.(WFP).
بەگوێرەی هەواڵێکی (DW)-ی ئەڵمانی، ئەمڕۆ هەینی
لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج خەڵاتی نۆبڵی ئاشتر بەخشرایە بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە
گەورەترین دامەزراوەی مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەدوای چارەسەرکردنی
پرسەکانی برسێتی و باشترکردنی ئاسایشی خۆراکەوەیە لەجیهاندا.
بەخشینی خەڵاتەکە، لە پای هەوڵەکانی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی
بوە، بۆ رێگرییکردن لە بەکارهێنانی خۆراک وەک چەکێک لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێدا.
بە بەرنامەی خۆراکی جیهانییەوە، تائێستا 25
رێکخراو خەڵاتی نۆبڵیان پێدراوە لەو 101 خەڵاتەی کە لەساڵی 1901-ەوە دابەشکراوە.
666 جار خوێندراوەتەوە