شەجەریان کۆچى دوایی کرد

04:34 - 08/10/2020
هەمەڕەنگ


پاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشى شێرپەنجە،ئەمڕۆ هونەرمەندى ناودارى ئێران محەمەد رەزا شەجەریان کۆچى دوایى کرد.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی ناوداری ئێرانی، محەمەد رەزا شەجەریان كۆچی دوایی كرد.

شەجەریان ماوەى چوارساڵە دووچارى نەخۆشى شێرپەنجە بووە زیاتر لە هەفتیەکیشە دۆخى تەندروستى بەتەواوى تێکچوەو لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانى تاران لەژێرچاودێرى ووردا بووە.

محەمەد رەزا شەجەریان لە ساڵی 1940 لە شاری مەشهەد لەبنەماڵەیەكی ئاینی لەدایكبوە، لەتەمەنی 10 ساڵیدا وەک كەسێكی دەنگخۆش لەشارەكەیدا ناوبانگى دەرکردوە ولەبۆنە ومەراسیمە ئایینیەكاندا قورئانى خوێندوە، لەسەرەتاى ساڵانى (60) کانى سەدەى رابردوشدا بۆیەکەمینجار لەرادیۆى تارانەوە دەنگى شەجەریان وەک گۆرانى بێژ بەگوێى خەڵکى ئێران ئاشنا دەبێت.

769 جار خوێندراوەتەوە