کەناڵى (CNN): تەندروستى دۆناڵد ترەمپ لەمەترسیدایە

05:00 - 03/10/2020
جیهان

دۆخى تەندروستى دۆناڵد ترەمپ بەرەو ناجێگیرى دەچێت، ئەوەش بەرپرسانى کۆشکى سپى نیگەران دەکات.

تۆڕى هەواڵى (CNN)لەزارى راوێژکارێکى دۆناڵدترەمپەوە بڵاوى کردەوە، لەئێستادا دۆخى تەندروستى دۆناڵدترەمپ لەمەترسیدایە.

بەوتەى راوێژکارەکەى، ترەمپ بەدەست ماندبوونى زۆرەوە دەناڵێنێت ولەهەمانکاتدا کێشەى تەنگەنەفەسى بۆدروست بوە.

تۆڕى هەواڵى (CNN) لەزارى سەرچاوەیەکى دیکەوە بڵاوى کردەوە ، بەرپرسانى کۆشکى سپى نیگەرانن لە دۆخى تەندروستى دۆناڵد ترەمپ.

4370 جار خوێندراوەتەوە