زۆرن ئەو کەسانەى ئازارى پشتیان لەگەڵدایە، بۆیە هەمو پێویستە هەمو ئەوانە ئەم ئامۆژگاریى و رێنماییە تەندروستیانەى خوارەوە پەیڕە و بکەن.
رێنماییى و ئامۆژگارییەکان:
یەکەم: بەر لە هەر شتێک تکایه کێشت دابه‌زێنه، چونکه کێشی زۆر کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی هه‌یه
له‌سه‌ر بڕبڕه‌کانی پشتت.
دوەم: زۆر دانیشتن یاخود زۆر وه‌ستان به پێوه هه‌ردوکی کاریگه‌ریه‌کی
خراپی هه‌یه، هه‌تا ده‌توانیت له‌جوڵەدابە.
سێیەم: خۆت لاده له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کی خێرا یان هه‌ڵه‌ی بڕبڕه‌کانی پشتت.
چوارەم: ئه‌گه‌ر پشتوێنی پزیشکى به‌کارده‌هێنیت
بۆ پشتت پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت، (چونکه زۆر به‌کارهێنانی ده‌بێته
هۆی لاوازی ماسولکه‌کانی پشت ).
پێنجەم: له‌کاتیکدا بمانه‌وێت شتێک هه‌ڵگرینه‌وه، پێویسته ئه‌ژنۆمان بچه
مێنینه‌وه نه‌ک پشتمان.
شەشەم: له‌کاتی دانیشتن‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک
دانیشه و پشتیه‌ک یان خاولیه‌کی پچووک بخه‌ره پشته‌وه.
حەوتەم: له‌کاتی نوستندا پشتیه‌کی مامناوه‌ند
به‌کاربهێنه، باشتره له‌سه‌ر پشت یاخود له‌سه‌رلا بخه‌ویت، هه‌ردوو ئه‌ژنۆت پچه‌مینیته‌وه
وپشتیه‌ک بخه‌یته نێوان دوو ئه‌ژنۆت (شێوه‌ی مناڵ له‌سکی دایکیدا ).
هەشتەم: هه‌وڵبده پێڵاوه‌کانت مریح و نزم بێت.
نۆیەم: له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلدا پشتیه‌کی بچووک له پشتته‌وه دانێ، دوورکه‌وه
له لێخوڕین بۆ ماوه‌ی زۆر، ئه‌گه‌ریش ماوه‌که زۆر بوو پێویسته له‌نیوانیا پشوو
وه‌رگریت.
دەیەم: هه‌وڵبده که به‌پێوه ده‌وه‌ستیت به‌شێوه‌یه‌کی رێک بوه‌ستیت و هه‌ردووشانت
به‌ره‌و پشته‌وه به‌ره و ماسولکه‌کانی سکیشت به‌ره‌و ناوه‌وه.
یانزەیەم: تکایه نوێژ له‌سه‌ر کورسی بکه و له‌کاتی
هه‌ستکردن به ئازار سوجده مه‌به هه‌تا ئازاره‌که‌ت باش ئه‌بێت.
دوانزەیەم: له‌کاتی هه‌ستکردن به‌ئازار ئه‌توانیت جه‌وه‌نه‌ی
سارد یان گه‌رم به‌کاربهێنیت.
سیانزەیەم: ئه‌گه‌ر گه‌ده‌ت باشه ئه‌توانیت ئه‌و خواردنانه بخۆیت که بیبه‌ری
توون و زه‌نجه‌فیل و زه‌رده‌چه‌وه‌ی تیایه چونکه ئه‌مانه ئازارشکێنی سرووشتیان
تیایه.
چواردەیەم: وه‌رزشی گونجاو و مه‌له‌کردن دوو هۆکاری گرنگن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی
ئازارى پشت، ده‌بێت وه‌رزش وه‌کو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت.
پانزەیەم: ئازاره‌که‌ت مه‌شاره‌وه، به‌ڵکو
باسی که له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت و ده‌وروبه‌رت هه‌رچه‌نه که‌میش بێت، چونکه لایه‌نی
ده‌روونی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ کونترۆڵ کردنی ئازاره‌که‌ت.
شانزەیەم: مه‌ساج کردن به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی و به‌هێواشی کاریگه‌ریه‌کی باشی
هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان، ئه‌توانیت زه‌یتی نه‌عنا به‌کاربهینیت که سڕکه‌ره‌و
ئازار شکێنی سرووشتیشه.
حەڤدەیەم: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ئازاری بەردەوامیان هه‌یه ده‌توانن ده‌فته‌رێکی
یاده‌وه‌ری دابنێن بۆ ئازاره‌کانیان، ئه‌وشتانه بنووسن تیایدا که‌ئازاره‌که‌یان زیاد
ئه‌کات یان که‌م ئه‌کات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، ئینجا به‌پێی ئه‌وه ژیانی ڕێکخات.
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
4507 جار خوێندراوەتەوە