کتێبی کولتورەکانی رۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانی ئینگلیزیی چاپ و بڵاودەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 01/10/2020
هەمەڕەنگ
+
-

دەزگایەکی چاپ و پەخشی خۆرئاوایی، دواین تێزی ئەکادیمیی د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بە زمانی ئینگلیزیی چاپ و بڵاودەکاتەوە.

دەزگای بڵاوکاری ئەکادیمیی لامبێرت، چاپی ئینگلیزیی کتێبی (کولتورەکانی رۆژنامەگەریی کوردی؛ وەرچەرخانی سنورەکانی تێێگەیشتنی تایبەتمەندێتیی لەنێو ئاڕاستەکانی رۆڵی پیشەگەریی رۆژنامەواناندا) لە دووتوێی (392) لاپەڕەدا چاپ و بڵاودەکاتەوە.

د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ لەو بەرھەمە نوێیەیدا وێڕای ناساندن و شرۆڤەکردنی چوار کولتوری رۆژنامەگەری، بە سودوەرگرتن لە تیۆری (ھەژموونی کولتوری) ئەنتۆنیۆ گرامشی پەیوەندیی نێوان ئاڕاستە کولتورییەکانی رۆژنامەوانانی کوردی عێراق و ئاستی تێگەیشتنیان لە سنورەکانی تایبەتمەندێتیی زانیاریی و ژیانی تایبەتیی کەسەکاندا دۆزیوەتەوە. 

580 جار خوێندراوەتەوە