به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر برنجی
جۆراوجۆردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی
لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،
لیژنەکەیان ده‌ستی به‌سه‌ر (74) فه‌رده برنجی جۆراوجۆردا گرتوه كه به‌هۆی خراپ
عه‌مباركردنیانه‌وه ئه‌سپێ لێی داوه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون برنجه‌كان
له‌بازاڕه‌كانی سلێمانی به‌سه‌ر
هاوڵاتیاندا ساغ بكه‌نه‌وه.
وتیشی، پێوسته ئه‌و
شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی تێیدا عه‌مبار ده‌كرێت پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی
كاركردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیان له بازرگانیی خۆی نه‌دات و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی
خراپیش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی
سلێمانی ته‌واوی برنجه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی
شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
.
412 جار خوێندراوەتەوە