شه‌وی رابردو یه‌كه‌م
دیبه‌یتی نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆماریەکان و جۆ بایدن، کاندیدی
دیموکراتەکان به‌ڕێوه‌چو، کە تیایدا له‌سه‌ر
چه‌ندین ته‌وه‌ری سیاسی، ئابوری، ته‌ندروستی و دۆخی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به‌گشتی
گفتوگۆیەکی توندیان کرد.
دیبەیتەکە لە زانکۆی كیسۆیسترن
ریزیف له گلیفلاند به‌ڕێوه‌چو، کە ماوەی (90) خولەکی خایاند.
لەسەرەتای دیبەیتەکەدا، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هێرشی توندی بۆ سه‌ر
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستپێكرد و له چه‌ندین دۆسیه و بابه‌تی په‌یوه‌ست به ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكدا به "درۆزن" وه‌سفی کرد و له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی
سه‌ریشی، ترەمپ داوای بێده‌نگبونی له بایدن كرد.
لە درێژەی قسەکانیدا
بایدن وتی، "هه‌رچی تره‌مپ ده‌یڵێت درۆیه و بۆ هه‌مولایه‌ك سهلمێنداوه، كه
ئه‌م كابرایه درۆزنه و ته‌نها گوێم له‌درۆكانی بوه و هیچ شتێكی دیكه‌م لێی نه‌بیستوه".
لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بایدن ترەمپی تۆمەتبارکرد بەوەی،
"ترەمپ تەنیا خەمی پشکەکانییەتی وەک ئەوەی خەمی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەی بێت،
بۆیە بە خراپترین سەرۆکی ئەمەریکا دادەنرێت".
له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ
به‌رگری له‌خۆی كرد و رایگه‌یاند، "دڵنیام جۆ بایدن بوایه هیچی پێنه‌ده‌كرا
به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام ئێمه كاری زۆر باشمان كردوه".
بڕیاره رۆژی 3ی
(كانونی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵیش دیبەیتی دوەمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌نێوان
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆماریه‌كان به‌ڕێوەبچێت
992 جار خوێندراوەتەوە