تەندروستى عێراق: چاکبونەوە لە کۆرۆنا لە (80%) تێپەڕاند

03:38 - 29/09/2020
عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، چوار هەزار و (724) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و چوار هەزار و (28) هەڵگرى ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و (70) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:


توشبون (4.724)
گیانلەدەستدان (70)
چاکبونەوە (4.028)

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:

توشبون (358290)
گیان لەدەستدان (9122)
چاکبونەوە (288812) واتا بەرێژەی(80.6%)ى کۆى توشبوان.

93 جار خوێندراوەتەوە