بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشوی ئیدارەی گەرمیان
لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
قائیمقامىییەتى قەزاى کەلار، گیانلەدەستدانى سەلاح کوێخا، سەرپەرشتیارى
پێشوى ئیدارەى گەرمیانى پشتڕاستکردوە و رایگەیاند: دواتر لە مەراسیم و شوێنى
ناشتنى تەرمەکەى هەمولایەک ئاگادار دەکەینەوە.
سەڵاح کوێخا، نۆ ساڵ سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بو و رۆژى (1/9/2020) بە
فەرمى خانەنشینکراو چەند رۆژێک دواى ئەوەش
رایگەیاند کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوە.
ئەمڕۆش دواى ماوەیەک مانەوە لەژێر چاودێرى، لەنەخۆشخانەى ئەنوەر شێخە لە
شارى سلێمانى کۆچى دوایکرد.
1214 جار خوێندراوەتەوە