بەغدا؛ کاتیۆشایەک لە نزیک فرۆکەخانەى بەغدا کەوتە خوارەوە

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 28/09/2020
عێراق
+
-

کاتیۆشایەک لە نزیک فرۆکەخانەى بەغدا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە شەش قوربانى لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە، لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا کاتیۆشایەک کەوتە خوارەوە و کوژراو بریندارى لێکەوتەوە.

باسیان لەوەشکردوە، کاتیۆشاکە بەر ماڵێکى نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا کەوتوە و کەسێکى کوشتوە و پێنج کەسى دیکەشى بریندار کردوە.

 

لەکاتێکدایە، بەهۆى هێرشى بەردەوام بۆسەر ناوچەى سەوز، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا و نوێنەرایەتى چەندین وڵات هۆشدارییان داوە ئەگەر بێت و هێرشەکان بۆسەر ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەکانیان و ئامانجەکانیان نەوەستێنرێت، بەغدا چۆڵ دەکەن.

960 جار خوێندراوەتەوە