وەزارەتی ناوخۆی عێراق (20) هەزار کارتی نیشتیمانی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێم دەرکردوە

KNN : Kurdish News Network
08:13 - 27/09/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، زیاتر لە (20) هەزار کارتی نیشتیمانی بۆ ئەو ئاوارانە دەرکردووە، کە لە کەمپی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە.

 

 

 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردۆتەوە، رێنمایی دراوە بە شاندێکی وەزارەت بەمەبەستی دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ ئەو ئاوارانەی لە کەمپی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لە کۆی (20) هەزار کارتی نیشتیمانی (600) کارت لە رۆژێکدا تەواو کراوە و رادەستی خاوەنەکانیان کراوە.

466 جار خوێندراوەتەوە