بە بڕیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی ژمێریاری یەکەکانی (70 و 80) خرایە
سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لە بڕیارێکدا به نوسراوی ژماره (7959 له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی
2020)، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش
ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه
ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی (70 و 80)درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی
ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، "هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو
یه‌كه‌كانی (70 و 80) له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان
( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی (3 ناو یاسای ژماره
19 ی ساڵی 2007)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
لە نوسراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "به جێبه‌جێكردنی بڕیارەکە به‌پێی مادده‌ی (10) ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ووردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی
سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو
پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت".
1616 جار خوێندراوەتەوە