راگەیەندراوێک لە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان

03:09 - 27/09/2020
کوردستان

ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، بە هەڵبژاردن دەستەى نوێى سەرۆکایەتى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە.

 

لە راگەیەنراوێکدا ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، بە هەڵبژاردن و بە ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامان؛ دەستەى نوێى سەرۆکایەتى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردراوە و هەریەکە لە (گوڵستان سەعید، ئاشنا عەبدوڵا، جەلال محەمەد) بە سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرى فراکسیۆن هەڵبژێردراون.

 

راگەیەندراوێک لە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.

پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە  (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران. 

لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.

٢٧ی ٩ی ٢٠٢٠

 

387 جار خوێندراوەتەوە