باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا هۆشدارى دەدات

KNN : Kurdish News Network
02:59 - 27/09/2020
عێراق
+
-

باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت؛ زنجیرەیەک تاقیکرنەوەى هەندێک جۆرى چەک و رێکارى فریاگوزارى ئەنجام دەدات بۆیە دەنگەکەى دەگاتە دانیشتوانى ناوچەکە.

لە رونکردنەوەیەکدا، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند: لە دو رۆژى داهاتودا دەنگی زەنگی مەترسی و دەنگی جۆراو جۆرى کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنى دەگاتە دانیشتوانى نزیک لە باڵیۆزخانەکە.

دەشڵێت: ئەو دەنگانە بەشێکن لە تاقیکردنەوە و راهێنان بە کۆمەڵێک چەکى جۆراوجۆ و رێکارى فریاگوزراى.

ئەوەش دواى ئەوە دێت لەماوەى رابردودا چەندین جار هێرشى موشکى کراوەتە سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق، ئەمەش ئەمەریکییەکانى نیگەران کردوە و ئەو پەیامەیان بە گوێى بەرپرسانى عێراقداداوە ئەگەر هێرشە موشەکییەکان نەوەستێنرێن باڵیۆزخانەکە کارەکانى لە عێراق هەڵدەپەسێرێت.






1319 جار خوێندراوەتەوە