ڤار، دواى تەواو بونى یارى سەرکەوتنى بە مان یو بەخشى

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 26/09/2020
وەرزش
+
-

لە روداوێکى دەگمەندا، یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى دواى فیکەى کۆتایى یارییەکەیان بەرامبەر برایتۆن سەرکەوتنى تۆمارکرد.

لەیارییەکانى دوەمین هەفتەى خولى نایابى ئینگلیزى، یانەى برایتۆن و مانچستەر یونایتد روبەڕوى یەکترى بونەوەوە، ئەوەى سەیر بو لەو یارییەدا بردنەوەى یانەى سورپۆشەکان بو ئەوەش دواى ئەوەى ناوبژیوان فیکەى یارییەکەى لێدا و یارییەکەش بۆ هەردولایان بە یەکسانى و بە دو گۆڵ کۆتایى هات.

چیرۆکى یارییەکە بەم شێوەیە بو، برایتۆن لە خولەکى (40) گۆڵى یەکەمى تۆمارکرد، بەڵام مانچستەر یونایتد لە خولەکەکانى (43 و 55) دو گۆڵیان تۆمارکرد، پێش فیکەى کۆتایى برایتۆن لە خولەکى (95) گۆڵى یەکسانبونەوەى تۆمارکرد و ناوبژیوان لە خولەکى (96) فیکەى کۆتایى لێدا کە یارییەکە (2 بە2) کۆتایى پێهاتوە، بەڵام لە خولەکى (99)، ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ سیستمى ڤاڕ و لێدانێکى سزاى بۆ یونایتد هەژمارکرد و لە خولەکى (100) مان یو گۆڵى سێسەمى یارییەکەى تۆمارکرد، بەم ئەنجامەش یارییەکە (3 بە 2) لەبەرژەوەندى یونایتد کۆتایى هات.

هەر لە یارییەکەدا یاریزانانى برایتۆن بەهۆى هێرشە چڕەکانیانەوە، پێنج تۆپیان بەر ستونى گۆڵەکەى یونایتد کەوت و نەچونە گۆڵەوە، لەسەر ئەو بێ بەختیەى یاریزانانى برایتۆن، بڕۆنۆ فێرناندێزى یاریزانى مانچستەر یونایتد بە تەنزەوە دواى یارییەکە وتى:" تۆپى پێ پێویستى بەوەیە بۆ گۆڵکردن تۆپەکان بخەیتە گۆڵەوە نەک بیدەیت لە ستون".

779 جار خوێندراوەتەوە