بەپێى قسەى دیپلۆماتکارێکى ئەمەریکى لە ئایندەیەکى نزیکدا ژمارەى ئەو وڵاتە
عەرەبیان زیاد دەکات کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایى دەکەنەوە.
باڵیۆزى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەچاوپێکەتنێکیدا
لەگەڵ کەناڵى ئەلعەربیە ئاشکراى کرد، لەچەند رۆژى داهاتوودا وڵاتێکى دیکەى عەرەبى ڕێککەوتنى
ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات.
ئەوبەرپرسە ئەمەریکیە ناوى ئەو وڵاتەى ئاشکرا نەکردوە،
بەڵام رایگەیاندوە، ئەمەریکیەکان هیوادارن سعودیە ڕێککەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ
بکات
بەڵام بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئیسرائیل، پێدەچیت زیاتر
لەوڵاتێکى عەرەبى نیازى ئاشتەواییان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت .
لەوبارەیەوە میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە،
پێدەچێت میرنشینى عومان ومەغریب وسودان پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایى
بکەنەوە.
649 جار خوێندراوەتەوە