وێنە... لەروداوێکى هاتوچۆدا لە سلێمانى چوار کەس گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
05:24 - 24/09/2020
کوردستان
+
-

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەى سەرەکى تاسڵوجە – سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى سێنترا – تایبەت، بەهۆى تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵى لەدەستدا، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چوارى دیکەش بریندار بوون.

 

عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى لە لێدوانێکى تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، چوار سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە کە منداڵن گیانیان لەدەستداو چوار کەسى دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاند، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە لە رەگەزى مێیە و خۆى کێشاوە بەیەکێک لە ستونەکانى رووناکى لە نێوانى شەقامە دوو سایدەکەدا.

 

سلێمانى / بڕیار نامیق
فۆتۆ / بەرهەم مەحمود

1593 جار خوێندراوەتەوە