موچەى مانگى چوار بە لێبڕینى (18%) دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:54 - 24/09/2020
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایى و ئابورى، سەرجەم گەنجینەکانى راسپاردوە بۆ ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگى چوارى (2020)، کە بەرێژەى (18%)ى کەمکردن دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)، راگەیاند: وەزارەتى دارایى نوسراوى بۆ گشت گەنجینەکان کردوە و رایسپاردون بە ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگى نیسانى (2020).

ئاشکراشیکرد، بۆ مانگى چوار، موچەى فەرمانبەران بە رێژەى (18%) کەمکردن دەبێت و موچەى پلە تایبەتەکانیش هاوشێوەى مانگى پێشو دەبێت.

پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندبو، بەپێى داهاتى بەردەست موچە دابەش دەکەن و رێژەى لێبڕینیش بەپێى داهاتى مانگەکە دیارى دەکرێت.

5271 جار خوێندراوەتەوە