وتەبێژى
بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، گۆڕان کە قاچى لە حکومەتە لەپێناو سیستم و چاکسازى
و عەدالەتدایە، دەشڵێت: هیوادارین لایەنەکانی تریش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان
لە مەرز و دەروازەکان نەبێت.
لە تویتێکدا،
عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: گۆڕان کە قاچی لە ئۆپۆزسیۆن
بو، لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیدا بو، کە قاچی لە حکومەتە لە پێناو سیستەم
و عەدالەت و چاکسازیدایە.
دەشڵێت: هیوادارین
لایەنەکانی دیکەش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت، چاوێکیان
لە حوکمڕانی و چاوێکیان لای دەستکەوتی حزبی نەبێت.
456 جار خوێندراوەتەوە