ترەمپ وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەلایەن وڵاتەكەیەوە ئاشكرا دەكات

09:38 - 16/09/2020
جیهان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەلایەن وڵاتەكەیەوە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، ڤاکسینەکە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئامادە دەبێت.

 

 

ترەمپ  بە كەناڵی ئەی بی سی نیوزی  ئەمریكی راگەیاند، نزیك بونەتەوە لە بەرهەمهێننانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و پێدەچێت لەماوەیەكی نزیكدا ئامادە دەبێت بۆ دابەشكردن.

 

سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی میوانداری كردنی لەلایەن كەناڵی ئەی بی سی نیوزەوە   لە ولایەتی فیلادلفیای ئەوەی راگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ڤاكسینەكە ئامادە دەبێت، رەنگە سێ‌ یان چوار هەفتە بخایەنێـت.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن.

 

لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ لەزاری رۆبەرت ریدفیلد سەرۆكی سەنتەری ئەمریكا بۆ خۆپاراستن روبەروبونەوەی نەخۆشیەكان، بڵاوی كردەوە،  حكومەتی ولایەتەكانانیان ئاگاداركردوەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەكاری پێویست بكەن بۆدابەشكردنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆرنا.

637 جار خوێندراوەتەوە