وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەستپێکردنی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندنی
خوێندکاران و قوتابیانی لە نێوان زانکۆکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026 - 2027) بە
شێوەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند. پرۆسەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە (15ی تەممووزی 2026)
دەستیپێکردووە و تاوەکو (15ی ئابی 2026) بەردەوام دەبێت.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مەرجە فەرمانی دەرچوونی زانکۆیی تایبەت بە
گواستنەوە یان دابەزاندنی خوێندکاران، لە (31ی ئابی 2026) تێپەڕنەکات. هەروەها
داوا لە خوێندکاران دەکات کە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە، بە وردی ڕێنماییەکان
بخوێننەوە و بۆ هەر ڕوونکردنەوەیەکیش دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەی تۆماری
زانکۆکانیان بکەن.
لە بەشێکی
دیکەی ڕێنماییەکاندا هاتووە، پرۆسەکە بەتەواوی ئەلیکترۆنییە و پێویست ناکات هیچ
خوێندکارێک سەردانی وەزارەت بکات بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكەی. بۆ ئەو خوێندکارانەش کە
ناوی بەکارهێنەر (Username) و وشەی تێپەڕ (Password)یان
لەیاد کردووە یان نەیانبووە، دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەی
ئامادەییەوە بچنە ناو سیستەمەکە و لە تۆماری زانکۆکەیان پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
هاوکات
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە خوێندکاران لەو ماوە دیاریکراوەدا
(مانگێک) مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەی ئەو وادەیە هیچ مامەڵەیەک بۆ
گواستنەوە جێبەجێ ناکرێت و پرۆسەکەش لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com)ەوە
ئەنجام دەدرێت.
67 جار خوێندراوەتەوە