ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی ئەیلول 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (38) دۆلار و (94) سەنت فرۆشراوە.
بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام چەند رۆژێکە نرخى نەوت کەمێک نزمبونەوەى بەخۆیەوە بینیوەتەوە.
752 جار خوێندراوەتەوە