لەسەر رێکەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل سوپاى پاسداران بەرپرسانى بەحرەین بە جەللاد ناودەبات

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 13/09/2020
جیهان
+
-

سوپاى پاسدارانى ئێران دژایەتى خۆى بۆ ئاسایکردنەوە و رێککەوتنى نێوان بەحرەین و ئیسرائیل دەربڕى و رایدەگەیەنێت؛ با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرێن، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن.

سوپاى پاسدارانى ئێران لەبارەى رێککەوتنى ئیسرائیل و بەحرەین راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و بەرپرسانى ئەو بەحرێن بە خیانەتکار ناودەبات.

لە بەیاننامەکەدا، سوپاى پاسداران دەڵێت: حكومه‌تی مەنامە، لەژێر فشارەكانى ئەمريكادا، ئيرادەى خەڵكەكەى بن پێ ناوه‌ و رێككەوتنەكەى ئەجامداوە.

 

هەروەک باسى لەوەشکردوە، ئەو رێككەوتنە هيچ شەرعيەتێكى نييە و تێيدا و بەرپرسانى ئەم خيانەتە، دەبنە ئامانجى توڕەبونى پيرۆز و تۆڵەسەندنەوەى توندى خەڵكى شيعە مەزهەبى بەحرەین و ئومەتى ئيسلام.

سوپاى پاسداران بە جەختکردنەوەوە دەڵێت: با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرەین، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن.

 

هەروەک،هۆشدارى داوەتە حکومەتى مەنامە لە كردنەوەى كەنداوى ستراتيژى بەسڕە و دەرياى عوممان بەڕوى بەرژەوەندييەكانى ئيسرائيلدا.

هەرەشەکانى سوپاى پاسداران لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا رێککەوتنى ئیمارات و ئیسرائیلیش بەهەمان شێوە نیگەرانى و توڕەى بەشێک لە وڵاتانى ئیسلامى ناوچەکەى بەدواداهات لەوانە ئێران و تورکیا.

 

بەحرەین، دوەم وڵاتى عەرەبییە لە دواى ئیمارات لەماوەى (30) رۆژى رابردودا لەگەڵ ئیسرائیل بڕیارى رێککەوتن بدات و بڕیاریشە (15)ى ئەم مانگە رێورەسمى رێککەوتنەکە لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت و رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.

613 جار خوێندراوەتەوە