بەپێى ئامارێکى فەرمانگەى گومرگى ئێران، عێراق لەریزبەندى پێشەوەى ئەو
وڵاتانەیە کە سەوزە و میوەى ئێران بەکار دەهێنێت، بەشێوەیەک تەنها لە پێنج مانگى
رابردودا عێراق بە قەبارەى (109) ملیۆن دۆلار کریارى سەوزە و میوەى ئێرانى بوە.
روحڵا لەتیفی، وتەبێژی فەرمانگەی گومرکی ئێران ئاشکرایکرد، لە (21/3/2020)
تا سەرەتایى ئەم مانگە، کە دەکاتە پێنج مانگ، ئێران بە بەهاى زیاتر لە (109) ملیۆن
دۆلار سەوزەو میوەی هەناردەی عێراق کردوە.
لەتیقى قەبارەى ئەو بەروبومى سەوزە و میوانەى
هەرناردەى عێراق کراو لەو پێنج مانگەدا بە زیاتر لە (95) هەزار تۆن دەخەمڵێنێت.
بەوتەى وتەبێژى فەرمانگەى گومرگى ئێران،
لەدواى ئیمارات و عومان، عێراق لە پلەى سێیەمى ئەو وڵاتانەیە کە بەربومى سەوزە و
میوەى ئێرانى هاوردەى وڵاتەکەى دەکات.
جگە لەم سێ وڵاتە و وڵاتانى دراوسێى، ئێران بەروبومەکانى بۆ (37) وڵاتى جیهان دەنێرێت، لەوانە
بەریتانیا و ئەڵمانیا و نەرویج و پۆڵەندا و روسیا، ئەمەش بەوتەى فەتحوڵا لەتیفى
وتەبێژى فەرمانگەى گومرگى.
443 جار خوێندراوەتەوە