هۆکار و نیشانەکانی گرێ یان شێرپەنجەی گورچیلە چین ؟

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 26/08/2020
تەندروستی
+
-

گورچیلەکان یەکێکن لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە و هەڵدەستن بە پاڵفتەکردنی خوین و کردنە دەرەوەی پاشەڕۆی زیندە چالاکییەکان لە رێگەی میزەوە، هەروەها هاوسەنگی ئاو شلەمەنییەکان لە جەستدا رادەگرن.

 

بەوتەی د. سەرباز کەمال دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشییەکانی گورچیلە، میزڵدان و پرۆستات دەڵێت، چەند هۆکارێک هەن بۆ دروستبوونی گرێی گورچیلەکان، دیارترینیان بریتین لە ( جگەرەکێشان، زیادبونی کێش، بۆماوەیی، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی کیسی گورچیلە، ئەو نەخۆشانەی خەسلی گورچیلە ئەکەن، زۆر بەکارهێنانی ئازار شکێن).

 

سەبارەت بە نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە و گرێی گورچیلەکان، د. سەرباز ئاماژەی بەوەکردووە، لە قۆناغەکانی سەرەتادا نەخۆشکە هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام کاتێک نەخۆشییەکە پێش دەکەوێت و گرێکە گەورە دەبن ئەم نیشانانە دەردەکەون:

 

بونی خوێن لە میزدا( سوربونی رەنگی میز)
- زۆەردابەزینی کێشی لەش
-نەمانی ئارەزوی خوردن
-هەستکردن بە ئازار لە کەلەکە و خوارەوەی پشت
- بونی گرێ و ئاوساوی لە سکدا (کەلەکە)
-بەرزبونەوەی فشاری خوێن
- کەمخوێنی
- بێتاقەتی و هەستکردن بە ماندوویەتی
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئارەقکردنەوە

 

دەشڵێت، هەموو کات بونی ئەم نیشانانە مەرج نییە بۆ بونی ئەم نەخۆشییە، بۆیە لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکان پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

2251 جار خوێندراوەتەوە