ئەمشەو هەردو یانەى پلە دوى ئیسپانیا، جیرۆنا و ئێڵچى شەڕى گەڕانەوە بۆ لالیگا
دەکەن، هەرچەند یارییەکە لە خولێکى لاوازە، بەڵام لەیاریی کۆتایى چامپیۆنس لیگ
بەنرخترە.
هەردو یانە، جیرۆنا و ئێڵچى کە لە خولى پلە دوى ئیسپانیا ئەمشەو روبەڕوى
یەکترى دەبنەوە و لە یارى رابردودا بەبێ گۆڵ هاتبونە دەرەوە، براوەیان دەگاتە
لالیگا.
ئەوەى جیگاى سەرنجە، براوەى ئەم یارییە (42) ملیۆن دۆلار خەڵاتەکەیەتى، ئەمەش
وەک هاوکارییەک بۆ ئەو تیپەى سەردەکەوێت بۆ لالیگا، لەلایەن یەکێتى تۆپى پێى
ئیسپانیاوە پێى دەبەخشرێت.
هاوکات ئەمشەو یارى کۆتایى چامپیۆنس لیگ لە نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن
میونخ ئەنجام دەدرێت کە خەڵاتى بەدەستهێنانى نازناوەکە تەنها (35) ملیۆن
دۆلارە و حەوت ملیۆن دۆلار کەمتر وەردەگرێ لەو تیپەى کە سەردەکەوێت بۆ خولى پلە
یەکى ئیسپانیا.
791 جار خوێندراوەتەوە