ئەمەریکا داوای هاوکاری لە وڵاتان دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 22/08/2020
جیهان
+
-

ماوەی هەفتەیەکە لە ویلایەتی کالیفۆنیا لە ئەمەریکا ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکاندا کەوتۆتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا (100) هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکردووە و شەش کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، رۆژی سێ شەممەی رابردوو بەهۆی هەورە بروسەکەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکان کەوتەوە، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە ئاگرەکە تەشەنەی سەند و فراوان بووە، تا ئێستا ناوچەیەک بە پانتایی دوو هەزار کیلۆمەتر زیانی پێگەیشتووە، لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکاوە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە.

بەرپرسی ویلایەتی کالیفۆرنیا، داوای هاوکاری لە هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و کەنەدا دەکات بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە.


1479 جار خوێندراوەتەوە