ئەمڕۆدەنگدانی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران
دەستیپێکرد.
دیبلۆماتکاران
دەڵێن دەنگدانەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران دەستی پێکردووە و ڕۆژی هەینی لە
دانیشتنێکی داخراودا ئەنجامەکەی ڕادەگەیەندرێت.
ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارێکی پێشنیار کردووە تیایدا
داوا دەکات ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران درێژ بکرێتەوە کە لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا
ماوەکەی بەسەر دەچێت، بەڵام هەریەک لە ڕوسیا و چین دژایەتی دەکەن و مافی بەکارهێنانی
ڤیتۆشیان هەیە دژی هەر بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی ئەندامی
هەمیشەیین لە ئەنجومەنەکەدا.
دەنگدانەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دوورەوە
دەکرێت و 24 کاتژمێر دراوە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە تاوەکو دەنگی خۆیان بدەن.
567 جار خوێندراوەتەوە