بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، سەرسوڕمانى
خۆى نیشاندا لەبارەى بەیاننامەکانى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى دارایى عێراق و دەڵێت
رەنگدانەوەى حەقیقەتى دانوستانەکان نین.
سەرۆک کۆمارى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى
بەوەکردووە، لەم رۆژانەی دواییدا زۆرێك لەبەردەستەكانی نێوان رێككەوتنی هەرێم و بەغداد
لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەركران و دەركەوتنی ئاماژەی گرژیی لە بەیاننامەی هەردوولادا بە جێگەی سەرسوڕمان
ناوبردووە و دەڵێت رەنگدانەوەی حەقیقەتی دانوستانەكان نییە كە ئومێد وابوو لە كۆتایی
ئەم هەفتەیەدا بە رێككەوتن كۆتایی بێت.
بەرهەم ساڵح، جەختیکردوەتەوە لەسەرەتاوە پاڵپشتییان
كردووە لە رێككەوتن لەچوارچێوەی گەیشتنی دارایی بودجەی فیدراڵی عێراقو داهاتەكانی
هەرێم بە كەسانی شایستەی هاوڵاتیانی هەرێم و پشتبەستن بە بنەمای شەفافیەت بەجۆرێك
دەرفەت بۆ گەندەڵی و گەمەكردن نەهێڵێتەوە.
هەروەها ئاماژەى بەوەکردووە كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكانی لەبارەی بابەتە
داراییەكان لەنێوان بەغدادو هەولێر لەسەر شایستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بابەتێكی
رەتكراوەیەو دەبێت هەست بە ناڕەحەتی هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت بەهۆی قەیرانی ئێستاوە.
داوایکردووە هەرێم و بەغداد بەزوترین كات بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆو بەرژەوەندی
هاوڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیو سیاسییەكانەوە.
دوێنێ
چوارشەممە، حکومەتى هەرێم و وەزارەتى دارایى عێراق یەکتریان تۆمەتبارکرد لە بارەى
رێکنەکەوتن لەسەر پرسى بودجە و خاڵە سنورییەکان.
2326 جار خوێندراوەتەوە