بەشار ئەسەد باری تەندروستی تێکچوو

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 12/08/2020
جیهان
+
-

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەکاتی خوێندنەوەی وتارێک لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی باری تەندروستی تێکچوو و چەند خولەکێک وتارەکەی ڕاگرتوە.

 

 میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەسەد لەکاتی خوێندنەوەی وتارەکە فشاری خوێنی بەرزبوەتەوە،بەڵام دوای چەند خولەکێک باری تەندروستی ئاسایی بوەتەوە و وتارەکەی تەواوکردوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر هەڵبژاردنی خولێکی نوێی پەرلەمانی سوریا بەڕێوەچوو و حزبی بەعسی سوری بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

1652 جار خوێندراوەتەوە