تاپۆکردنی ئەو گوندانەی دەکەونە ناو ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانیەوە جێبەجێدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 09/08/2020
کوردستان
+
-

بڕیارە دەستبکرێت بە تاپۆکردنی ئەو گوندانەی دەکەونە ناو ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانییەوە، هەر هاوڵاتییەک تا رۆژی (31/12/2020) داواکاری پێشکەش نەکات موڵکەکەی دەبێتە موڵکی شارەوانی.

 

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، تایبەت بە تاپۆکردنی ئەو گوندانەی دەکەونە ناو ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانییەوە، رێکار و رێنمایی پێویست بۆ جيبەجێکردنی یاسای ژمارە (12ی ساڵی 2012) دانران.

لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا لە رۆژی (15/8/2020) تا رۆژی (3/12/2020) هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت بە پێی یاسا مافی هەیە فۆڕمی تایبەت پێشکەش بە لیژنە لاوەکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بکات، لە ماوەیەکی پێوانەییدا هەموو ئەو زەویی و موڵکانەی لە یاساکەدا دیاریکراون، بەپێی ڕێکارە یاسایی و هونەری و ئەندازەییەکان تاپۆ بکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر هاوڵاتییەک تا رۆژی (31/12/2020) داواکاری پێشکەش نەکات موڵکەکەی بەپێی یاسا دەبێتە موڵکی شارەوانی و مافی کەسی بەسەرییەوە نامێنێت.

2251 جار خوێندراوەتەوە