نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 08/08/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ  شەممە (8ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (22) سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

1260 جار خوێندراوەتەوە