ڤیدیۆ؛ دەرکردنى سیاسیەکان لەسەر شەقام لە لوبنان بەردەوامە

06:57 - 07/08/2020
جیهان

ئەو لوبنانیانەى سەرقاڵى پاککردنەوەى شەقام و ناوچە زیانلێکەوتووەکانى تەقینەوە گەورەکەى بەیروتن، رەتیدەکەنەوە هیچ سیاسیەک سەردانیان بکات.

 

 لە دواى مارى کلود نەجمى وەزیرى داد کە بە ئاو دوویانخستەوە، نۆرەى تارق مەجزوبى وەزیرى پەروەردەش هات لە کاتێکدا بە تەنیا قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانى ناوچەى کرنتیاى نزیک لە بەندەرى بەیروتى بەسەردەکردەوە.

 

وەزیرى پەروەردە هەوڵیداوە یارمەتى گەنجێک بدات کە خەریکى پاککردنەوەى شەقامەکان بووە، بەڵام خۆبەخشە لوبنانییەکان هاوکارییەکەیان رەتکردوەتەوە و داواى رۆیشتن و دەستلەکارکێشانەوەیان کردوو.

 

لە کاتێکدا لوبنان بە دۆخێکى سەختى داراییدا تێدەپەڕێت، تەقینەوەکەى رۆژى سێشەممەى بەندەرى بەیروت هێندەى تر دۆخەکە ئاڵۆز کردووە.

 

944 جار خوێندراوەتەوە