پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە چەند خۆراكێك هەن كاریگەرییان لەسەر باری دەرونی مرۆڤ هەیە و هەستی ماندوێتی كەمدەكەنەوە، هەروەها ئەو خۆراكانە وادەكەن مرۆڤ خاوەنی جەستەیەكی بەهێز و كێشێكی تەندروست بێت.
1- گوێز: سودێكی زۆری بۆ دەرونی مرۆڤ هەیە، هەروەها وزە و توانایەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بە تایبەت ئەگەر گوێزەكە تازەبێت.
2- شیرەمەنییەكان: خواردنیان بە تایبەت لە ژەمی بەیانیاندا سودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە چونكە دەوڵەمەندن بە كالسیۆم و چەندین ماددەی دیكە، ئەوانەش هەستی ماندوێتی كەمدەكەنەوە.
3- ماسی سەلەمون: ئۆمیگا سێ بە جەستە دەبەخشێت و دواتر دەیگۆڕێت بۆ وزە، بەوەش لەش بەهێز دەبێت و مرۆڤ توانای ئەنجامدانی چەندین كاری جیاوازی دەبێت.
4- قارچك: توێژینەوە پزیشكییەكان دەریان خستووە ڕۆژانە خواردنی بڕێك قارچك %50 بڕی پێویستی ئاسن بۆ لەش دابین دەكات و بەوەش بڕی ئۆكسجینی پێویست بەخوێن دەگات.
5- سپێناغ: سەوزەیەكی بەسودە بۆ لەش، گەدە چالاك دەكات و ماسولكەكان بەهێز دەكات، هەروەها ڕێگری دەكات لەهەستكردن بەماندوێتی.
6- ئاو: خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی هەستی ماندوێتی، بۆیە پێویستە ڕۆژانە هەشت بۆ 10 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
926 جار خوێندراوەتەوە