دوو هەزار توشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبونەوە

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 05/08/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە(24) کاتژمێردا دوو هەزار و (339) توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، تا ئێستا رێژەی چاکبونەوە گەیشتۆتە لە (71.6٪).

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە (24) کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و (834) توشبووی دیکە تۆمارکراون، (77) کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە،(137 هەزار و 556) توشبوو، لەو ژمارەیەش (98 هەزار و 442) کەس چاکبونەتەوە و پێنج هەزار و (94) توشبوش گیانیانلەدەستداوە.


555 جار خوێندراوەتەوە