لە تەقینەوەکانی لوبناندا 10 عێراقی برینداربوون

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 05/08/2020
عێراق
+
-

مانگی سوری عێراقی ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە 10 هاوڵاتی عێراقی برینداربوون.

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە مانگی سوری عێراقی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە، ئەو 10 کەسە باری تەندروستیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ئێوارە دوو تەقینەوەی بەهێزی یەک لە دوای یەک لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕویداو  بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی چوار هەزار کەس.

 

تەقینەوەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەپێی وتەی بەرپرسانی لوبنان هۆکاری تەقینەوەکە هەڵگرتنی مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم بووە لە کۆگایەکدا

567 جار خوێندراوەتەوە