پۆلیسی سلێمانی
رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەسگیرکردووە کە هەڵیاکوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێک و
تەقەیان کردبوو.
لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی (1/8/2020)، لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو
تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبوو هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك
و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە ناسنامە عەرەب كردوو هەڵاتن.
باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان لە دایکبووی (2002 و
2000)ن، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە،
دەستگیراوە بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
6082 جار خوێندراوەتەوە