رونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى سعودیە لە بارەى کۆرۆناوە لە حەرەمى مەککە

KNN : Kurdish News Network
06:02 - 31/07/2020
جیهان
+
-

وەزارەتى تەندروستى سعودیە، رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکى تووشبوون بە کۆرۆنا لە حەرەمى مەککە تۆمارنەکراوە.

 

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦٨٦ حاڵەتى نوێى کۆرۆنا لە سعودیە تۆمارکراون و لە بەرامبەردا چوار هەزار و ٤٦٠ هەڵگر چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتى تەندروستى سعودیە دەڵێت لە ناو ریزى حاجیاندا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.

 

ئەمساڵ حەجێکى جیاواز بەڕێوەچوو، بەهۆى رێکارەکانى رێگرى لە بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە ١٠ هەزار کەس حەجیان کرد.

769 جار خوێندراوەتەوە